دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكرایه‌وه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆرمۆر له سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنووری شاره‌دێی قادر كه‌ڕه‌م سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای داناغازی ئیماڕاتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ.
زانیارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خه‌ن كه دووكه‌ڵێكی زۆر له نزیك كێڵگه‌كه به‌رز بۆته‌وه و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش لێدراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێرێ چوارشه‌میش به‌هه‌مانشێوه به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكرابووه سه‌ر كێڵگه غازه‌كه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنابوو.