بیلاڕووسیا: پۆڵەندا لەسەر سنوور لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی نهێنیی لە دژی پەنابەرە عێراقییەکان ئەنجامداوە

دەسەڵاتدارانی بیلاڕووسیا رایگەیاند، بەڵگە و زانیارییان پێشکەش بە شاندێکی عێراقی کردووە کە سەردانی مینسکی پایتەختی پۆڵەندا دەکەن دەربارەی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی نهێنی و سوپای پۆڵەندا دەرهەق پەنابەرە عێراقییەکان لەسەر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا ئەنجامیان داوە.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی بیلاڕووسیا لە راپۆرتێکدا کە لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاویکردەوە گوتی، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ سەربازێکی پۆڵەندی دەربارەی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی نهێنی و ناشتنی نهێنی پەنابەران کە سوپای پۆڵەندا لە ناوچەی سنووری کوشتنیانی رادەستی شاندی عێراقی کرا.

زانیارییەکان کە لایەنی عێراق لە لیژنەی لێکۆڵینەوەکە دەستیان کەوتووە بریتین لە زانیاری و کەرەستە لەسەر بەڕێوەچوون و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە کەیسی تاوانیی تایبەت بە تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی و پڕوپاگەندە بۆ جەنگ و ژیانی کەسانی دیکە بە ئەنقەست بخرێتە مەترسییەوە.
لای خۆییەوە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەبارەی چارەنوسی کۆچبەرە عێراقییەکان لەسەر سنوری پۆڵەندا لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانە دەکەین کە لەلایەن وڵاتی بیلاڕووسیاوە پێمان دراوە”.

راپۆرتەکە جەختی کردەوە، تاوانەکان کە سوپای پۆڵەندا لەبەرامبەر پەنابەران ئەنجامیداوە کاتێک سنوورەکانیان تێپەڕاند بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی دیکە لە یەکێتیی ئەوروپا لەسەر بنەمای رەگەزپەرستی رەگەزیی و نەتەوەیی بوون.
ھەروەھا راپۆرتەکە “کاری تاوانکاری” لە دژی 135 عێراقی سەلماندووە کە دووچاری کوشتن و بریندارکردن بوون بەهۆی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەنداوە.

ھەواڵی زیاتر