شکست و بنبەستی سیاسی لە عێراق خەڵك و لایەنەکانی بێزار کردووە، لە پاش هەنگاوەکەی موقتەدا سەدر بە دەستلەکاركێشانەوەی لە پەرلەمان چاوەڕێ دەکرێت سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام روون نییە دانیشتنەکە بۆ چ ئامانج و چ یاسایەکە،نادڵنیایی خەڵک لە پرۆسەی سیاسیدا وای کردووە خەڵک ماندوو و بێزار بێت و چاوی لەوە بێت حکوومەتی نوێ شتێکی بۆ بکات، لە ٨ مانگی رابردوودا لەوەتەی هەڵبژاردن کراوە،خەڵک لە عێراق چاوی لەوە بووە حکوومەتی نوێ بتوانێ کێشەکانیان چارەسەر بکات و کۆتایی بەو مشتومڕە سیاسییە بهێنرێت چەندین مانگە هەیە.
پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە هەنگاوەکان بەپێی پێویست ببڕێت، بەهۆی ئاستەنگی هەندێک لایەن، بۆیە خەڵک لە بەغدا لەو بڕوایەدایە لەو قۆناغەدا مەترسی زیادبوونی گەندەڵی هەیە و خەڵکیش هەژارتر بن،بەوهۆیەشەوە چاوەڕێی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی خەڵك دەکرێت .
لە دوایین راپۆرتیدا نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق هۆشداری دا کە پرۆسەی سیاسی ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت ئەگەری تەقینەوەی هەیە،چونکە خراپی دۆخی داراییخەڵك و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و بەپەلە، وای کردووە خەڵك ناڕەزایەتی هەبێ و هەوڵی رژانە سەرشەقام بدات.لە سەرووی هەمووشیانەوە داوای خەڵك بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و شەڕی گەندەڵی کە چەندین ساڵە دۆخی عێراقی خراپتر کردووە، ئاماژەی روونی ئەو گەندەڵییانەش بوونی عێراقە لە نێو لیستی 20 گەندەڵترین وڵاتی جیهان ئەوەش بەپێی راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی.
کاریگەرییەکانی گەندەڵی لە عێراق لەسەر سێ بەشی ژمارەی دانیشتووانەکەی واتە 41 ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتە دەرکەوتووە، هەژاری رووی لە زیاد بوونە، ئەو گەندەڵی و دۆخە نەک کاریگەری لەسەر خەڵک بەڵکو لەسەر وەبەرهێنەرانی بیانیش داناوە، کە هەندێک جار لە عێراق دەبێت دەست لەگەڵ بەرپرس تێکەڵ بکەن بۆ ئەوەی کارەکانیان بەپێی پێویست بڕوات و کێشەیان بۆ دروست نەکرێت .
ئەو دۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە، هەندێک جار کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دادەنێت و هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ئەو کاریگەرییە، بەجۆرێک عێراق لە کەرتی وزەدا گوشار لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە شایستەی هەرێمی کوردستانیشدا بەشی کوردستان نانێرێت .
لە پرسی نەوت و گازدا سەرەڕای گوشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرکردایەتی کورد بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق رەتدەکەنەوە، بەوپێیەییاسای نەوت و گاز لە 2007 دا لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و کاری پێدەکرێت و کارایە، بڕیاریشە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدایەکێک لەو پرسانەی تاوتوێی دەکاتیاسای نەوت و گاز بێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ناکرێت لەویاسایەدا .
سەرچاوە: ئینتەرناشناڵ پۆلایسی دیگست