ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی و باڵیۆزی ئەڵمانیا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرھێناندا کرا.
بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق، گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکە بوون.