بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەردوو ناحیەی پیرمام و عەنکاوە بوون بە قەزا

ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥-۱۰-۲۰۲۱ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ۹۳ی خۆی ئەنجامدا و لەبارەی بە قەزاکردنی عەنکاوە و پیرمام دەنگدان کرا و بە تێکڕای دەنگ، هەردوو ناحیەکە بە فەرمی بوون بە قەزا.
رۆژی ۰٤-۱۰-۲۰۲۱ ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌، بڕیاری به‌قه‌زابوونی عه‌نكاوه‌ی دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راسپارد بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێتە قەزا. ‌.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ناحیەی عەنکاوە رایگەیاند، “عەنکاوە بوەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بوەتە ناوەندێک زۆر لەو خوشک و برا کریستیانانەی کە لە ناوچە و شوێنەکانی دیکەی عێراق لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە رویان کردوەتە ئێرە و لێرە نیشتەجێبون”.

ھەواڵی زیاتر