ئەمرۆ سێشەممە 21ـی حوزەیرانی 2022، دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
ئێستا كۆبونەوەی سەرۆكی دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەكان و سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەستێپێكردوە.
گوتیشی لایەنەكان گفتوگۆ لە بارەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەكەن.
ھەر بەگوێرەی زانیاریەكان، بڕیارە رۆژی 01/07/2022 سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دوایەمین دەرئەنجامی گفتوگۆی لایەنەكان بخاتەروو بەپێ رێككەوتنی لایەنەكان پرسەكانی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن و وادەی نوێی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بخرێتەروو.