نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەسەرووی 85 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ۲٥ ی ۱۰ ى ۲۰۲۱ ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ۸٥ دۆلار و۷۹سەنت ، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس ٤۸ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ۸٤ دۆلار و ۲٤ سەنت.

نرخی نەوت سوودی لە نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی خەڵووز و گازی سرووشتی لە هەر یەک لە چین، هیندستان و ئەوروپا بینیوە و ماوەی ۱۰ هەفتەی یەک لەدوای یەکە ئاراستەکەی بەرەو بەرزبوونەوەیە.
یەکێک دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بریتییە لەوەی کە لە هەفتەی رابردو کۆمپانیاکانی ئەمریکا ژمارەی سەکۆ نەوتییەکانیان کەمکردوەتەوە
پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیاتربێت و دەگاتە بەرزترین ئاست

ھەواڵی زیاتر