ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

حكوومەت بڕیاری داوە بۆ ڕێگری لە گرانبوونی نرخ، باج لەسەر چەندان كەلوپەلی خۆراكی هەڵبگرێت كە سەرجەمیان پێداویستی ڕۆژانەی خەڵكن.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كراوە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێكی چاوەڕوانكراو لە بواری بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان، بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆكرانیا و ڕێگرتن لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕ، چەند بڕیارێكدرا.

روون كراوەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسندكردنی پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكان، لەبارەی هەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر چەندان بەرهەم و پێداویستیی خۆراكی.

ئەو بەرهەمانەی وێنەی گومرگیان لەسەر هەڵدەگیرێت، بریتین لە ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی ڕووەكیی بەستوو، ڕۆنی ئاژەڵی بەستوو، چای ڕەش، شەكر، پاقلەمەنیی وشك (نۆك، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆڵیا، ماش و شیری منداڵان بە هەموو جۆرەكانیەوە. 

ھەواڵی زیاتر