شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ئه‌مڕۆ وەزیری سامانە سرووشتییەكان ده‌چێته‌ په‌رله‌مان 

لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ لەگەڵ كه‌مال محه‌مه‌د، وەزیری سامانە سرووشتییەكان به‌ وه‌كاله‌ت كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی نرخی بەنزین و كوالیتییەكەی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی بۆ ئامادەكردنی راپۆرت لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و كوالیتییەكەی بۆ ئەوەی لە دانیشتنێكی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەن، لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەكان كۆدەبنەوە.

بڕیاره‌ گفتوگۆ لەبارەی گرانی نرخی بەنزین و خراپی كوالیتیەكەی بكەن و بەدواداچوون لەبارەی بەنزینی 800 دیناریەكەش بكەن.

دوای كۆبونەوەكەیان لەگەڵ كه‌مال محه‌مه‌د، لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كان بڕیاره‌ راپۆرتێك ئامادەبكەن، تا له‌ دانیشتنی تایبه‌ت بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سرووشتییەكان له‌ پەرلەمان، گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانی و كوالیتی بەنزین بكرێت.