ناسنامەی ئەو چوار یانەیە ئاشکرابوون کە گەیشتنە یاری پێشکۆتایی خولی لاوانی کوردستان

ڕۆژی هەینی گەڕی چوارەمی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی لاوانی کوردستان ئەنجامدرا و یانەکانی شێروانە و هەڵەبجە شکستیان هێناو بێهیوا بوون لەگەیشتن بە یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕین و هەریەک لە لاوانی یانەکانی هەندرێن و پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی نوێ و دەربەندیخان بەفەرمی گەیشتنە یارییەکانی پێشکۆتایی، ڕۆژی دووشەمەیش دوایین گەڕی ئەو قۆناغە ئەنجام دەدرێت و هەفتەی داهاتویش یارییەکانی پێش کۆتایی بەڕێوەدەچن.

خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت:
لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی لاوانی کوردستان قۆناغی کۆتایی کۆمەڵەیە یەکەم لاوانی سیروانی نوێ میوانداری لاوانی هەڵەبجەی کرد و بەچوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین، لەیارییەکی تردا لاوانی یانەی دەربەندیخان دوای ئامادەنەبوونی لاوانی برایەتی بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر بە براوە دەندراو گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین گەڕی پێنجەم و کۆتایی پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکە دیاریدەکات.
لە کۆمەڵەی دووەمیشدا لاوانی یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەسێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لەلاوانی گارەی بردەوە و بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ چوارگۆشەی زێرین، لاوانی هەندرێنیش لەکەلار بە سێ خاڵی گرنگ گەڕایەوە و خۆی گەیاندە چوار گۆشەی زێڕین و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە لاوانی شێروانەی بردەوە.
هەر پێنج ڕۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام دەدرێن و ڕۆژی هەینیش لەیەک کاتدا چوار یاری تر لەگەڕی چوارەم بەڕێوەدەچن.
خشتەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی لاوانی کوردستان قۆناغی کۆتایی بەمشێوەیە دەبن: دووشەممە ٢٠/٦/٢٠٢٢ کاتژمێر ٥:٠٠ خولەکە.
کۆمەڵەی یەکەم
لاوانی برایەتی – لاوانی سیروانی نوێ
لاوانی برادۆست – لاوانی دەربەندیخان
لاوانی هەڵەبجەی شەهید چاوەڕوانە
کۆمەڵەی دووەم
لاوانی هەندرێن – لاوانی گارە
لاوانی پێشمەرگەی هەولێر – لاوانی شێروانە
لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی چاوەڕوانە
ڕیزبەندی یانەکان دوای یارییەکانی گەڕی چوارەم:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-دەربەندیخان ٧ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ٧ خاڵ
٣- هەڵەبجەی شەهید ٦ خاڵ
٤- برادۆست ٣ خاڵ
٥- برایەتی سفر خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١-پێشمەرگەی سلێمانی ١٠ خاڵ
٢- هەندرێن ٦ خاڵ
٣- شێروانە ٣ خاڵ
٤- پێشمەرگەی هەولێر ٢ خاڵ
٥- گارە ١ خاڵ
ئەم وەرزەی خولی لاوانی کوردستان لەسەرەتادا بەشیوازی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، بەجۆرێک لە هەر پێنج پارێزگاکە یانەکان پاڵاوتنیان کرد و ١٠ یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی، ئەو ١٠ یانەیە دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵەدا لە هەر کۆمەڵەیەک ٢ یانە سەرکەوتن، کە بریتین لەیانەکانی سیروانی نوێ و دەربەندیخان لە کۆمەڵەی یەکەم و پێشمەرگەی سلێمانی و هەندرێن لەکۆمەڵەی دووەم، لەچوارگۆشەی زێڕین بەیەکەوە لەدوو یاری چوون و هاتندا یاری دەکەن یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم لەگەڵ دووەمی کۆمەڵەی دووەم یاریدەکات، یەکەمی کۆمەڵەی دووەمیش ڕووبەڕوی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دەبێتەوە و براوەیان دەگاتە یاری کۆتایی بڕیاریش وایە یاری کۆتایی لە بەرواری ٦/٧/٢٠٢٢ لەشاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

ھەواڵی زیاتر