هێلین نامە

  • بە پێێ‌ راپۆرتی تازە نیوز، كۆنگرەی ئیسپانیا وەكو بەشێك لە گۆرانكاری لە یاسای ئەو وڵاتە و بە تەركیز كردن لە سەر باشتركردنی رەوشی ئافرەتانی ئەو وڵاتە، تانەلێدان و سوكایەتی پێكردن بە ئافرەتانی لە شەقامەكان قەدەغە كرد و سەرپێچیكەران سزای یاسایی وەردەگرن، ئەو گۆڕانكارییە یاساییە كە لە ئیسپانیا جێبەجێ دەكرێت لە دوای هەوڵە‌كانی هاوشێوەی ئەو یاسایەی كە لەوڵاتانی بەلجیكیا، كەنەدا، فەرەنسادا هەیە پەیرەو كراوە، هەر لەو بارەوە “ایرنە مونترو” وەزیری یەكسانی لە وڵاتی ئیسپانیا پێشوازی لەو هەنگاوە چاكسازییەی وڵاتەكەی كرد و وتی: ئەمڕۆ لە ئیسپانیا بە گشتی بۆ ئافرەتان وڵاتێكی ئازادتر و ئارامتره.
  • وڵاتی ئۆسترالیا ریكۆردێكی جیهانی لە كابینە نوێیەكەی تۆمار كرد بە دەستنیشانكردنی 13 وەزیری ئافرەت لە 30 وەزیر، هەروەها لە مێژووی ئەو وڵاتەشدا یەكەم جارە ئافرەتێكی موسلمان پۆستی وەزیری وەربگرێت. “ئانتۆنی ئالبانیر”سەرۆك وەزیری ئەو وڵاتە لە توێتەری خۆی نووسیویەتی: ” كابینە نوێیەكەی وڵاتی ئوستراڵیا وەكو خۆی گشتگیر و و فرە نەتەوە و فرەئایینە و بەمەش زۆر دڵخۆشم و شانازی پێوە دەكەم.”
  • بە پێی راپۆرتێك كە لە “كارگر انلاین” بڵاو كراوەتەوە “دیویدكالمباخ” لە زانكۆی پزیشكی میشیگان لە راپۆرتێكی پزیشكیدا سەبارەت بە كەمخەوی ئافرەتە گەنجەكان رایگەیاند،كە ترس و دڵەراوكی و ئازاری دەروونی لە پێش نووستن كاریگەری راستەوخۆی لە سەر كەمخەوی شەوانە هەیە و تەنانەت لە ئاكاری رۆژانەشیاندا رەنگدەداتەوە و بەردەوامبوونی كاریگەری نەرێنی لە سەر رەوشی خەودا دروست دەكات، ئەو ئەنجامە دوای ئەوە هات كە زانكۆ، لێكۆڵینەوەیەكی لە سەر 171 كچی گەنج ئەنجامدا، كە لە قۆناغی ئامادەیی دابوون، لێكۆڵینەوەكە ماوەی دوو هەفتەی خایاند و كچەكان دەبوایە لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا هەموو رۆژێك راپۆرتێك سەبارەت بە چۆنیەتی خەوتن و هەروەها كاریگەری كەمخەوی لە سەر هەڵسووكەوتی رۆژانەیان بنووسن، ئەو كچانەی كە شەو بە ئارامی دەخەوتن و خەوێكی قوڵیان هەبوو، بە درێژایی رۆژەكەش دڵخۆشتر و گەشبینتر بوون.
  • هونەری پێكەوەژیان، گفتوگۆكردن و گوێگرتن لە یەكتر، لێكتێگەیشتن، خۆگونجاندن لەگەڵ باروودۆخەكانی ژیان و قەبوڵكردنی راستییەكان و هەست بە بەرپرسیاریەتی كردن، بنەمای ژیانێكی راستەقینەی خێزانین. قەیرانەكانی ژیان هەر چەند زۆربن،ئەگەر بنەمای ژیانی خێزانیت بەهێز و پتەو بێت، بەئاسانی بە سەریدا سەردەكەوی، چونكە “خێزان، پەناگەیەكە بۆ ئارامی و ئامێزێكە بۆ خۆشەویستی” و ئەوەش بەرپرسیاریەتی هەموومانە كە بیپارێزین.
ھەواڵی زیاتر