پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر -له‌ماوه‌ی 5 مانگی رابردوو 1880 تاوانبار له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركراون

هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ (1-1-2022 تا كۆتایی 1-6-2022)، 1880 تۆمه‌تبار به‌ تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیر كراون و دۆسییه‌كانیان راوه‌نه‌ی دادگا كراون.

هۆگر عه‌زیز، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 01:00 وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ رووداوێكی كووشتن ئاگادار كراینه‌وه‌.

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، هێزو تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت ژنێك له‌ لایه‌ن مێردی پێشووی (جیابوونه‌ته‌وه‌) كوژراوه‌، دواتر رایكردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “له‌ماوه‌ی 3 كاتژمێر تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراو، ئه‌و چه‌كه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێكراوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌”.

له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنی ئافره‌ته‌كه‌، گوته‌بێژی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌هه‌بوونی كێشه‌یه‌كی كۆنی خێزانی كرد و خاوه‌نی پێنج منداڵیش بوونه‌.