نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پەلامارەکەی شەوی رابردوو پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆ بەناوبژیوانزان نییە.
یۆنامی، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕێگای هەولێر-پیرمام تەقیەوە و بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییان و زیانی ماددەی لێکەوتووە.
له پهیامهكهی یۆنامی ئاماژهی بهوهش كردووه، “پەلامارەکە کردەوەیەکی دیکەی بێباکانەیە. پێشتریش وتمان، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆ بەناوبژیوانزان نیە”.
یۆنامی گوتوشیهتی: “گرنگە دەسەڵاتی دەوڵەت بچەسپێت. گەر ئەنجامدەران ناسراون، بانگیان بکەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن.”