رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
هۆكاری نوێنهكردنهوهی بۆنده‌كه‌ی سه‌ڵاح ئاشكرا ده‌كرێ
محه‌مه‌د سه‌ڵاح، یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، ده‌ستی ده‌ستی به یانه‌كه‌ی ده‌كا و ڕاپۆرتی مێدیاكانی ئینگلته‌راش ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی دادێ له‌و یانه‌یه یاری بكا.
ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆندێكی له سپۆنسه‌ری و ڕێكلامهوه كردووه كه 235 ملیۆن جونه‌یهی ده‌ست ده‌كه‌وێ و به‌و پاره‌یه‌ش ده‌توانێ چه‌ند یاریزانێكی نایاب بباته ریزه‌كانییه‌وه، وه‌كوو محه‌مه‌د سه‌ڵاح.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه هێشتا محه‌مه‌د سه‌ڵاح وابه‌سته‌ی بۆنده‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كه وه‌رزی دادێ كۆتایی پێ دێ و به‌ڵێنی به به‌رشلۆنه داوه له هاوینی 2023 به بۆندێك بچێته ریزه‌كانیانه‌وه، ئه‌وكاته‌ش به‌رشلۆنه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك به یانه‌ی لیڤه‌رپوول نادا.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ڕێككه‌وتنی به‌رشلۆنه و محه‌مه‌د سه‌ڵاح، هۆكارب سه‌ره‌كیی ئه‌و ده‌ستی دهستیپێكردنهی سه‌ڵاحه به یانه‌كه‌ی بۆ نوێنهكردنهوهی بۆنده‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند مانگێك به هاوڕێ نزیكه‌كانی گوتووه ئاماده‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێدز.
بۆ بیرهێنانه‌وه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، به‌م دواییه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندبوو، كه وه‌رزی دادێ له یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌رده‌وام ده‌بێ.
پێش چه‌ند ڕۆژێكیش، یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپی، پیكهاته‌ی نموونه‌یی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگی ڕاگه‌یاند، تێیدا ناوی هه‌ردوو یاریزان محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ڕیاز موحریزی تێدا نه‌بوو.
سادیۆ مانی لیڤه‌رپوولی شۆك كرد
یاریزانی سه‌نگیالی سادیۆ مانی، له لێدوانێكی پێشووی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، كه ڕایگه‌یاندبوو ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێ.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، سادیۆ مانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، رایگه‌یاندووه، ئه‌و لێدوانه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رایگه‌یاند و گوتی یانه‌ی لیڤه‌رپوول جێ ده‌هێڵێ و ده‌چێته یانه‌یه‌كی دیكه، ته‌نیا بۆ گاڵته و خۆشی بووه، نه‌ك گوته‌یه‌كی راسته‌قینه و ده‌ربڕی حه‌ز و ناخی خۆی بێ.
سادیۆ مانی وتبووی: 60 تا 70%ی سهنیگالییهكان ده‌یانه‌وێ له لیڤه‌رپوول بڕۆم، منیش ئه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ و له یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌ڕۆم، به‌م زوانه ده‌یبینن.
لێدوانی ئه‌و یاریزانه، هه‌رای گه‌وره‌ی له نێو یانه‌كه و هانده‌رانی لیڤه‌رپوول نایه‌وه و به ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بۆ ڕۆییشتنی ئه‌و یاریزانه‌یان دانا، به تایبه‌ت كه هه‌واڵه‌كانیش باسیان له‌وه كرد مانی حه‌زی وایه له لیڤه‌رپوول بڕوات.
به‌ڵام سادیۆ مانی له بڕیار و لێدوانه‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی رووی دا، بۆ گاڵته بووه و هه‌واڵه‌كه‌ش له هه‌موو شوێنێك بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌و یاریزانه گوتیشی: لیڤه‌رپوول یانه‌یه‌كه زۆر ڕیزید هگرم، هانده‌رانی یانه‌كه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه منیان له ئامێز گرتووه، به‌ڵام له‌باره‌ی داهاتوومه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌كه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین دواتر چی ڕوو ده‌دا.