چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 6, 2024
Image default

هەندرێن له‌ ئێستاوه‌ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی گرته‌ده‌ست

خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

“هەریەک لە یاریزانان هێمن فەرەج و پەیام ئەحمەد یاریزانانی نەورۆز و سیروانی نوێ، یەکەم هاتریکیان لەم وەرزەی خولی نایابی تۆمار کرد، لەکۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ١٧گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢.١ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی یەکەم کە ٢٢ گۆڵ تۆمار کرا بوون”

لەیارییەکانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێن دووەم سەرکەوتنی لەم وەرزە تۆمارکرد و هاتە پێشەنگی یانەکان، یانەی هەڵۆ بەتەنیا لە کۆتا ڕیزبەندی یانەکان دەبیندرێت و لە دوو یاری ڕابردوودا هیچ خاڵێکی نیە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن بەتەنیا لە پێشەنگە
یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان کۆتاییان هات، تیایدا لە هەشت یاری کە لە سێ رۆژدا بەڕێوەچوون، یانەی هەندرێن دووەم سەرکەوتنی لەخولەکە بەدەستهێناو بە تەنیا پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بەگۆڵێکی بێ بەرانبەر لە یانەی سەیدسادقی بردەوە، یانەی دهۆک بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی هەولێری بردەوە، دەربەندیخان لەسەر یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە سێ گۆڵ لەگەڵ نەورۆز دۆڕا.
لەیارییەکی تردا یانەی سیروانی نوێ بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لەیانەی هەڵۆی بردەوە، ئارارات و برایەتی بە گۆڵێک یەکسان بوون و زاخۆیش بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە یانەی شەقڵاوەی بردەوە، لە دوو یاری کۆتایشدا کە هیچ گۆڵێکی تێدا تۆمار نەکرا، پێشمەرگە هەولێر و سۆران لەلایەک و چەمچەماڵ و شێروانە لەلایەکی تر بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
هەریەک لە یاریزانان هێمن فەرەج و پەیام ئەحمەد یاریزانانی نەورۆز و سیروانی نوێ، یەکەم هاتریکیان لەم وەرزەی خولی نایابی تۆمار کرد، لەکۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ١٧گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢.١ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی یەکەم کە ٢٢ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەی هەندرێن تاکە یانە کە لە هەردوو گەڕی ڕابردوودا براوە بووە، یانەی هەڵۆ لەنێوان هەر ١٦ یانەی خولەکەدا تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە، حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە لە خولەکی ٢ دا لەگەڕی یەکەم گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمار کرد، دوای تێپەڕبوونی ٢ گەڕ لەیارییەکاندا ٣ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٣ گۆڵ
٢- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٣ گۆڵ
٣- عەلا مەحەمەد – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ
٤- حەمزە حەمید – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی سێیەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەممەی داهاتوو، یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٨ یاری لە یەک کاتدا بەم شێوەیە بەڕێوەبچنەوە:
چوارشەممە:
شێروانە – هەندرێن/ یاریگەی شێروانە
برایەتی – چەمچەماڵ/ یاریگەی برایەتی
هەڵۆ – پێشمەرگەی هەولێر / یاریگەی سۆران
سەیدسادق- هەولێر/ یاریگەی سەیدسادق
پێنجشەممە:
سۆران – دەربەندیخان/ یاریگەی سۆران
دهۆک – زاخۆ/ یاریگەی دهۆک
نەورۆز – ئارارات/ یاریگەی نەورۆز
سیروانی نوێ – شەقڵاوە/ یاریگەی سیروانی نوێ

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی دووەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ٦ خاڵ
٢- شێروانە ٤ خاڵ
٣- زاخۆ ٤ خاڵ
٤- سۆران ٤ خاڵ
٥- پێشمەرگەی هەولێر ٤ خاڵ
٦- سیروانی نوێ ٣ خاڵ
٧- شەقڵاوە ٣خاڵ
٨- دەربەندیخان ٣ خاڵ
٩- سەیدسادق ٣ خاڵ
١٠- نەورۆز ٣ خاڵ
١١- دهۆک ٣ خاڵ
١٢- برایەتی ١ خاڵ
١٣- چەمچەماڵ ١ خاڵ
١٤- هەولێر ١ خاڵ
١٥- ئارارات ١ خاڵ
١٦- هەڵۆ سفر خاڵ