ئە‌و دە‌راوە‌ بۆ تاقیكردنە‌وە‌ نابێ!

هاودەنگ فاروق
نەوت و وزە، موڵكی خەڵک و خاكی كوردستانن، نەك مەرحەمەتی ئەعراب، نەوت لە (هەولێر بێت یان سلێمانی و دهۆك و بایحەســـەن، داودە و كەركووك؛ خورمەڵە، ئاڤانە، ســـەفیە و كورمور، كورد خۆی بڕیاری لێ دەدات، نەك نەتەوەیەكی دی.
كورد بە هێزی مەنتق شـــەڕ بۆ مافەكانی خۆی دەکات و ئەوەی لەســـەرهەقە، هەمیشـــە براوەیە. ئەگەر کورد میڵەتێک بوایە سەرشـــۆڕی و ســـەركزی قبووڵ كردبا، سەدەیەك ئاوارە نەدەبوو و ئەنفال و كیمیاباران نەدەکرا، ئیدی بە بێدەنگی خۆی ڕادەستی قەدەری توانەوە و نەمان دەكرد، بەڵام ئەم نەتەوەیە هێزی هەرمانی خۆڕاگری، لە ســـەفین و قەندیل و هەڵگورد و پێرســـەوە فێر بووە و بەو خۆڕاگرییە و بە هێزی لۆژیک و هزری ســـەردەم مافەكانی دەپارێزین بەرگری لە سەرخان و ژیرخانی وڵاتەکەی دەکات. حكوومەتی كوردســـتان بە لۆژیك و یاســـا پشتقایمە، دەســـتووریش ئەولەویەتی بە یاساكانی هەرێم داوە، نەك وەزارەتە بێ یاسا و نەوت و گازەکەی بەغدا. شۆڤێنییە دۆڕاو و شكستخواردووەكانی حوكمڕانێتی ڕابردووی ئێراق، چڵەپووشـــێكی ناوخۆیی و ئیقلیمی نەماوە دەســـتی پێوە نەگرن، بۆ لێدانی كوردستان و وشككردنی سەرچاوەی داهات و بژێوێ خەڵكی هەرێم، ئێستاش دەیانەوێت بە فشاری پەیتاپەتای سیاسی، تەنازول بە پارتی و حكوومەتی كوردســـتان بكەن و لە هاوپەیمانێتیی ڕزگاریی نیشـــتمانی بیترازێن و لە ســـتراتیژ و هەڵوێستە سیاسییەكانیان دەربارەی پرۆسەی سیاسی، پاشگەزی بكەنەوە، بێگومان ئەمەش خەونی وەدینەهاتووی ئەبەدیانە.
پارتی پارێزەری شكۆی كوردستانە و ئیرادەی بەرزی میڵەتێكە و بەسەر شەڕی ئیرادەی بەهێزتر لەم دۆڕاوانەشدا زاڵ بووە، ئاخر ئەوانەی ئەم سێكتەرە لە دژی كوردستان دەجووڵێنن، پێشتریش لە شەڕی ئیڕادە لەگەڵ كورددا هێزی شكســـت و شـــكاوی خۆیان تاقی كردووەتەوە. ئەعراب و پۆلێك كوردزمانی كاسەلێسیان باش دەزانن ئەو دەراوە بۆ تاقیكردنەوە نابێ. هەژار جوانی گوتووە:
گەلێ تەیموور و چەنگیز و هۆلاكۆ
لە دەشتم تێپەڕین وەك حوشتری تۆ
بەڵام من كوردم و كوردیش دەمێنم
لە زۆردار یەك بەسەد تۆڵە دەسێنم

ھەواڵی زیاتر