مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان دواخرا.
مونا قاوه‌چی روونیكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (24ی ئایار/ مایۆی 2022)، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوای 75 رۆژ له په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، كه ماوه‌ی 75 رۆژه به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ی پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان په‌كیان خراوه.