فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی” خەڵاتی باشترین سیناریۆی به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” ١٩مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “تیرانا” له وڵاتی ئاڵبانیای به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی سینەمایی “ئەزموون”چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش”، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له دووهه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “تیرانا له وڵاتی ئاڵبانیا نمایشکرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه‌ی باوه‌ڕ پێکراویی ئاکادیمیای ئۆسکار خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م به‌شه‌یان پێشکه‌ش به “شەوکەت ئەمین کورکی” و “محەمەد ڕەزا گەوهەری” نووسه‌رانی سیناریۆی ئه‌م فیلمه کوردییه کرد. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “تیرانا” بریتی بوون له: “جیوانی ڕۆبیانۆ” سیناریۆنووس له وڵاتی ئیتالیا، “عیسمه‌ت سیجارینا” سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆزۆڤۆ، “سیمۆئێن ڤێنتیسلاۆن، سیناریۆنووس له وڵاتی هه‌نگاریا و هه‌روه‌ها خاتوو “باڕباڕا گاسێر”، رۆژنامه‌نووس و ڕەخنه‌گری سینه‌مایی له وڵاتی نه‌مسا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی چاپه‌مه‌نییه‌کانی هۆلیڤوود. فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “تیرانا” وه‌کو گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین ڕووداوی سینه‌مایی ناوچه‌ی باڵکان؛ به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ناوه‌ندێکی گرنگی فه‌رهه‌نگی و سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ، ڕه‌خساندنی که‌ش و هه‌وایه‌کی هه‌ڤاڵانه بۆ سینه‌ماکارانی ئه‌ورووپا و سه‌رتاسه‌ری جیهان، خوێندکارانی سینه‌ما و شه‌یدایانی ئه‌م هونه‌ره به‌نرخه دامه‌زراوه. فیلمی سینەمایی “ئەزموون” بەرهەمی کومپانیای “میتوس فیلم”ی بەڕلین و کومپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌م هاتووه، لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی “ئاڕت هوود لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە. نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “تیرانا” به دروشمی “جیاواز بیربکه‌نه‌وه و یه‌کسان سه‌یربکه‌ن” له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی “فیلمه بڵینده‌کان”، به‌شی “فیلمه یه‌که‌مه بلێنده‌کان”، به‌شی “کورته فیلمه چیرۆکی و ئه‌نیمه‌یشنییه‌کان” (فیلمه هه‌ڵبژاردراوه‌کان ڕه‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکار ده‌کرێن)، به‌شی “به‌ڵگه‌فیلم”، به‌شی “پێشبڕکێی خوێندکاری”، به‌شی “هونه‌ر و ئه‌زموون”، به‌شی “فیلمه‌کانی باڵکان” و به‌شی “ئه‌و فیلمانه‌ی که به زمانی ئاڵبانیایی سازکراون” و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ به‌شی “ته‌رکیز”، به‌شی “نمایشی تایبه‌ت”، به‌شی “پانۆڕاما” واته: نمایشی “فیلمی منداڵان”، “جیله‌کان”، “دنیای نوێی”، “زه‌وقه جیاوازه‌کان” و چه‌ندین به‌شی دیکه له ڕۆژانی ٢٤ تا ٣٠ی سێپته‌مبه‌ری٢٠٢١ له شاری تیرانا پاته‌ختی وڵاتی ئاڵبانیا به‌ڕێوه‌چوو.
شیڤان شێرزاد – هەولێر