ڕۆناڵد كۆمان، له باره‌ی یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و ڤاڵێنسیا و تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌دا، ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێك كرد و تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی فلیپ كۆتینۆ كرد، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌كوو یاریزانی یه‌ده‌گ چووه نێو یاریگه و ڕۆڵی باشی له بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌یدا هه‌بوو.
كۆمان ئاستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ
راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ئاماژه به‌وه ده‌كا، كه هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی فاتی و دیپای یاریزانی نایاب و بێ كه‌موكورتین و دووپاتی ده‌كاته‌وه لێدانه سزاكه‌ی بۆیان ژمێردرا، دروست بوو.
ڕۆناڵد كۆمان، له باره‌ی یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و ڤاڵێنسیا و تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌دا، ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێك كرد و تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی فلیپ كۆتینۆ كرد، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌كوو یاریزانی یه‌ده‌گ چووه نێو یاریگه و ڕۆڵی باشی له بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌یدا هه‌بوو.
له‌و یارییه‌دا به‌رشلۆنه به ئه‌نجامی 3-1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه، كۆمان باسی تواناكانی كۆتینۆی كرد و رایگه‌یاند كه ده‌توانێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێ، له‌و كاته‌ی له رووی جه‌سته‌ییه‌وه باشتر ده‌بێ، ئه‌و یاریزانه له وه‌رزی رابردووش به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕا و كۆتینۆ گوتی “دوای چوونه نێو یارییه‌كه، به ئاستێكی باش ده‌ركه‌وت، ئازادمان كرد و ئه‌وه‌ش وای كرد باشتر ده‌ربكه‌وێ، ئێمه هه‌میشه بڕوامان به تواناكانی كۆتینۆ هه‌یه، چاكتر ده‌بێ و ده‌بێته باشترین”.
ئه‌وه‌شی وت: لێدانه سزاكه دروست بوو، له كاتێكدا یاریزانانی ڤاڵێنسیا ناڕازی بوون له بڕیاری ناوبژیوان.
كۆمان باسی له‌وه كرد، هه‌ردوو یاریزان ئه‌نۆ فانی ممفێس دیپای، به ئاستی باش ده‌ركه‌وتن و یاریزانی بێ كه‌موكورتین و په‌یوه‌ندیی باشیان هه‌یه.
ئه‌گوێرۆش له خوله‌كی 87 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی كرد و كۆمان گوتی: یاریزانێكی گرنگه به‌هۆی ئه‌زموون و توانایه‌وه، ئێسته كێشه‌ی توانای جه‌سته‌یی هه‌یه، نه‌ك ئاست.