سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مه‌سرور بارزانی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هه‌رێم و عێراق و ناوچەکەی خسته‌ڕوو

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگی هه‌نووكه‌یی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌خاته‌ڕوو.

كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دوای وته‌یه‌ك، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان ده‌داته‌وه‌.

هاوكات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (11ی ئایار/ مایۆی 2022)، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو پرسی یاسایی تاوتوێكران، كه‌ بریتی بوون له‌ تاوتوێكردنی “رەشنووسی پڕۆژە یاسای “دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پرۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق” و “پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان – عێراق”.

كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانییه‌ دوای زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی فه‌رمی دیپلۆماتی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئیمارات و توركیا و به‌ریتانیا و به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسی لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان له‌ جیهان له‌ ماوه‌ی رابردوودا.

هه‌روه‌ها كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگ په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌رچوون و په‌سندكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسای گرنگ په‌ك خراون.