ئاسپاس: چاڤی ده‌بێته راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه و بنزیما شایانی تۆپی زێڕینه
هێرشبه‌ری ناسراوی ئیسپانی ئیاگۆ ئاسپاس، یه‌كێك له یاریزانه هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی، كه له یانه‌ی سێلتافیگۆیه، باسی چه‌ند پرسێكی كرد و په‌سنی چاڤی هێرناندێز و كه‌ریم بنزیمای دا.
ئه‌و یاریزانه هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 34 ساڵ، به‌ڵام ئاستێكی ناوازه پێشكه‌ش ده‌كا و دووه‌م گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانییه به 17 گۆڵ، له دوای كه‌ریم بنزیماوه، كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به ئاستێكی ناوازه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاسپاس، به‌هۆی ڕۆڵگێڕانی زۆری خۆیه‌وه، تیپه‌كه‌شی له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئیسپانیدایه و 58 خاڵی هه‌یه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سایتی كوره‌ی وه‌رزشی، رایگه‌یاندووه كه چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه.
هاوكات پێی وایه كه كه‌ریم بنزیمای فه‌ره‌نسی، به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه و ئه‌و ژماره زۆره گۆڵه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تۆماری كردووه، شايانی تۆپی زێڕینه.
له‌باره‌ی ئاستی یانه‌كه‌ی خۆی، وتی: ڕكه‌به‌رییه‌كی باشمان كردووه ئه‌م وه‌رزه، هه‌ندێ ساته‌وه‌ختی خۆش هه‌بووه و هه‌ندێ كاتی ناخۆش و گران، به‌ڵام تیپه‌كه ڕووبه‌ڕووی زۆر بارودۆخ بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی گرنگه.
ئه‌و یاریزانه له‌باره‌ی چاڤییه‌وه، گوتی: له‌و كاته‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، سه‌ركه‌وتوو بووه له رووی ئاست و شێوازی یاریكردنه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێ راهێنه‌رێكی گه‌وره بێت. پێشی وایه، كه ریاڵ مه‌درید به درێژایی ئه‌م وه‌رزه باشترین بووه و شایانی ناسناوهكهیه.
گوتیشی: كه‌ریم بنزیما یه‌كێك له باشترین وه‌رزه‌كانی به‌ڕێ ده‌كا و وا ده‌رده‌كه‌وێ نزیك بێ له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین و ڕه‌نگه ئه‌و ناسناوه بباته‌وه، چونكه ساڵێكی زۆر باشی به‌ڕێ كردووه، له رووی گۆڵكردن و دروستكردن و پێشكه‌شكردنی ئاستێكی باشه‌وه.
له‌باره‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ریاڵ مه‌دریده‌وه، وتی: یارییه‌كی ناوازه ده‌بێ، یاده‌وه‌ریی زۆر خۆش و باشم له لیڤه‌رپوول هه‌یه، به‌ڵام به ڕاشكاوی ده‌یڵێم ده‌مه‌وێ ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وێ، ئه‌مه كارێكی گرنگ و باشه بۆ تۆپی پێی ئیسپانی.
له پێناو تۆپی زێڕین؛ مانی ده‌یه‌وێ بچێته به‌رشلۆنه
سادیۆ مانی، یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌چێته نێو پلانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه بۆ وه‌رزی دادێ، تا هێڵی هێرشبردنیان پته‌وتر بكا.
یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به دوای یاریزانی ئاستباڵا، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ وه‌رزی دادێش درێژه نه‌كێشن.
به‌رشلۆنه، پێشكاری بۆ ئه‌وه داناوه، بۆند له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی گه‌وره‌دا واژۆ بكا، به جۆرێك هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی له‌وه كردووه، كه سادیۆ مانی، یاریزانی سه‌نیگالی، كه له باڵه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاری ده‌كا، نوێترین یاریزانی پێشنیازكراوه له یانه‌ی به‌رشلۆنه.
مانی یه‌ك ساڵی له بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ماوه، تا ئێسته‌ش ده‌ستی به دانوستان نه‌كردووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی، به‌ڵام سادیۆ مانی پێی خۆشه بچێته به‌رشلۆنه، به‌و ته‌مایه‌ی بتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا كارێك بكا بتوانێ له ئه‌فریقا و جیهانیش ببێته باشترین یاریزان و ڕكه‌به‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین بكا.
به‌رشلۆنه ڕووبه‌ڕووی ڕكه‌به‌رێكی به‌هێز ده‌بێته‌وه، له ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه، به تایبه‌ت كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بایرن میونشن و یانه‌یه‌ی دیكه‌ش ته‌مایان له‌و یاریزانه ناوه.
به‌ڵام سایتی گۆڵ باسی له‌وه كردووه، كه بایرن بایه‌خ به‌و یاریزانه نادا، حه‌سه‌ن ساڵح حهمیدیشی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بریكاری ئه‌و یاریزانه كردووه، به‌ڵام بۆ ده‌ستخستنی مانی نه‌بووه، به‌ڵكوو بۆ یاریزانی دیكه بووه.
مانی پێی وایه به چوونی بۆ به‌رشلۆنه، هه‌لی ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌بێ بتوانێ ناسناوی كه‌سی و تایبه‌تی و گشتی بباته‌وه.
به‌رشلۆنه ده‌یویست ئیرلینگ هالاند بباته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئێسته له هه‌موو كاتێكی تر زیاتر له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی نزیكه، بۆیه به‌رشلۆنه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بێهیوا بووه له‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانیه‌وه. دوای هالاند، به‌رشلۆنه ویستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بباته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام داوا زۆر و گه‌وره‌كانی ئه‌و یاریزانه میسڕییه، وای كرد بۆنده‌كه سه‌ر نه‌گرێ، هه‌رچه‌نده چاڤی هێرناندێزیش زۆر بایه‌خی به‌و یاریزانه ده‌دا.
بهرلۆنه هه‌وڵێكی زۆر ده‌دا بۆ ده‌ستخستنی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه بیرۆكه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.