بە مەبهستی خزمەتكردنی زیاتری شاری هەولێر و پەرەپێدانی پرۆژەكان، لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی هەولێرەوە ئێستا 13 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ی حەسارۆك و چەند پرۆژەیەكی تر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی تر ئامادە كراوە.
پرۆژەكان:
1-دروستکردنی شەقامێكی 30مەتری و شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ.
2-دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی پێنج هەزاری بەرانبەر شاری زەیتوون.
3-دروستکردنی جووتسایدی 30 مەتری لە گەڕەکی ژیان.
4-دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ژیان، قەرەبووی تۆبزاوە ، قۆناغی یەکەم.
5- دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران.
6-دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناغی یەکەم و قۆناغی دووەم.
7-قیڕتاکردنی ڕێگەی سەرەکیی گوندی بێریات.
8-دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە.
9-کاری ڕووپێوی و دیزاینکردنی کەرتی هەشتی حەسارۆك.
10-قیڕتاکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری، بەشی یەکەم.
11-دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج.
12-قیڕتاوکردنی 20 شەقام لە گەڕەکی هەولێری نوێ، کەرتی 250 مەتری بە چینی ستاپلایزەر قۆناغی یەکەم.
13- دروستکردنی شەقامێکی 20م لە گەڕەکی نازناز.