هۆشیار سیوەیلی
لە پەراوێزی وتەکانی نێچیرڤان بارزانیدا:
یەکیەتیی ئیرادە نەک ئیرادەی
دووئیدارەیی
یەکێـــک لە دەســـکەوتە هـــەر گرنگەکانی خەباتی پارتی و شۆڕشـــی مەزنەکـــەی ئەیلوول و بیری دوورمـــەودای بارزانی نەمر بریتی بوو لە لێکنزیککردنـــەوەی زیاتری پارچەکانی کوردســـتان بە گشـــتی و ئەم پارچەیە بە تایبەتی. ســـەرکردایەتیی پارتی هەمیشـــە نوێنەرایەتیی جوگرافـــی ناوچـــە جیاوازەکان بووە، هەموو شـــوێنێکی کوردســـتان ســـەنگەری بەرگری بوو لە شۆڕشـــدا، بارزانی نەمر لـــە پێنجوێنەوە سەرکردایەتیی شەڕی دەکرد و خزمایەتیی لەگەڵ بنەماڵە ناسراوەکانی شاردا دروست دەکرد. ئەو سەردەمانە کوردستان سەنگەر و کوردایەتی، باوەڕ بوو؛ ئاســـمانی ویژدان پێخەف و، بســـتە خاکە ئازادکراوەکەیش
ڕایەخ بوو. خەباتـــی ڕابردوو ئەمڕۆی بەرهەم هێنا، هەرێمێکی دروســـت کرد، کە هەرچەنـــدە هەمـــوو ناوچەکانی ئەم بەشـــەی لەخـــۆ نەگرتوە، بەڵام بـــۆ ئەو ناوچانە بووە بە تیشـــکۆ و بۆ پارچەکانی تری کوردســـتان بووەتە قیبلەگاهی دڵان. ئێستا دوای ئەو هەموو خوێنە بۆ سڕینەوەی ســـنوورەکانی چاڵدێران و زەهاو و ســـایکس پیکۆ، لایەن و کەسانێک هەن لە ســـەردەمی ئیدارە و حوکمڕانی خۆماندا حەز لە خوێنڕشـــتنی کورد دەکەن، ئەمجارەیان بۆ ســـڕینەوەی سنووری دەستکرد و پیلانی نێودەوڵەتی نا، بەڵکو بۆ کێشـــانی هێڵێکی تر بە ناو دڵی قیبلەگاهی دڵی کورداندا و بە دەستی خۆمان. دراوســـێکانمان لەســـەر هەموو شـــتێک ناکۆک و دژمنن، تەنیا لەمەڕ کـــورد و دەربارەی کورد کۆک و دۆســـتن. لەبری ئەوەی هەوڵ بدەین زەمینەی دووئیدارەیی بڕەخســـێنین و تـــۆوی چەندبەرەکی بچێنین و دەنگـــی یەکیەتیی کـــوردان بخنکێنین، با ڕێز لـــەم هەرێمە بگرین و یەکئیرادەیی و یەکئیدارەیی بچەسپێنین. ئێمـــە حکوومەتێکی هەرێممان هەیە و بـــە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان دروست بووە. کاتێکیش پەرلەمان لەسەر بنەمای ئەم هاوپەیمانییە حیزبییە متمانەی داوە بە حکوومەت، حکوومەت بووەتە مڵکـــی زۆرینە. دەبێت بڕیارەکانی حکوومەت جێبەجێ بکرێ. دەوڵەت یـــان هەرێم لە دۆخی ئێســـتای ئێمەدا، ڕەوایەتییەکـــەی لاواز دەبێت گەر نەتوانێت مەرکەزیەتی جێبەجێکـــردن پەیڕەو بکات. بۆ ئەمڕۆش
یەکیەتیی ئیرادە چارەسەرە نەک ئیرادەی دووئیدارەیی
previous post
next post