ھەولێر.. پڕۆژەیەکی بواری گواستنەوە جەنجاڵی شار ناھێڵێت

بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی گواستنەوە لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێت کە ١٢٠ پاس بۆ ھەولێر دەھێندرێن و ٢٤ کاتژمێر کار دەکەن و بۆ ھەموو شوێنێک دەچن و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی جەنجاڵی شار.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر، عەبدولخالق عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “پڕۆژەیەک ھەیە بۆ ھێنانی ١٢٠ پاس بۆ ھەولێر کە ئێستا لە وەزارەتی گواستنەوە لیژنەیەکی بۆ پێکھاتووە، کە کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستی پاسی ھەولێر دەکات کە کۆمپانیایەک کاری دیزاینی بۆ کردووە و وەزارەت سەرقاڵی دۆزینەوەی وەبەرھێنەرێکە یان بە ھاوبەشی لەگەڵ حکوومەت جێبەجێ بکرێت، کە ئەو پاسانە لە ھەموو ھەولێر دەسورێنەوە”.

عەبدولخالق عەلی گوتیشی: “٢٤ کاتژمێر ھاتووچۆ دەکەن و ئامادەکاریەکان تەواو بوونە و جەنجاڵی شار ناھێڵێت و زۆر سوودی ھەیە و کاری زۆر باشی بۆ کراوە و تەنھا ماوە پاسەکان بھێنن، کە تێچووی پڕۆژەکە ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە”.

عەلی ڕوونیشی کردەوە: “پاسەکان مۆدێرن و دوو تێرمیناڵی گەورەی ھەیە و شوێنی سیانەکردن و شوێنی بەنزینخانە و ئیدارەی تایبەت بەخۆیان ھەیە، بۆیە پڕۆژەکە گەورەیە و زۆر باشە بۆ شاری ھەولێر”.

ھەواڵی زیاتر