پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانیان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی خەبات بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (س. ف. ع) دەستگیر کرد کە بەپێی ماددەکانی (406) و (413) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا بە چەکێکی جۆری (کلاشنکۆف) ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە دوای دەستگیرکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگە کرا.

ھەواڵی زیاتر