ئالان حهمه سهعید، وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئهو قوتابیانهی بههۆی دۆخی شنگال و دهوربهریهوه شوێنی نیشتهجیبوونی خۆیان جێهێشتووه، له كهمپهكانی دهۆك هاوكاری دهكرێن، تا تاقیكردنهوهكانی خۆیان ئهنجام بدهن.
وهزیری پهروهرده له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی لە سنووری قەزای شەنگال هەیە، بەتایبەت ناوچەکانی (سنونێ و خانەسوور و دووگر)، قوتابیان ناوچهكه لەگەڵ خێزانەکانیان ڕوویان لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووە، بۆیه بڕیاریان داوه لە نزیکترین قوتابخانە، قوتابیه ئاوارهكان خۆیان تۆمار بکەن و تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.
له راگهیهندراوهكه هاتووه، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆک و پەروەردەی شەنگال راسپاردراون، کە ئەو قوتابیانەی سەر بە قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن، ئێستا لەگەڵ خێزانەکانیان ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە وە لەکەمپەکان یان دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن؛ دەتوانن لە قوتابخانەی ناو کەمپەکان و ئەوانەی دەرەوەی کەمپەکانیش لە نزیکترین قوتابخانە، خۆیان تۆمار بکەن و تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.
ئاماژه بهوهش كراوه، دوای ئهنجامدانی تاقیكردنهوهكان، نمرەکانیان لە رێگهی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆکەوە دەچێتەوە قوتابخانەکانی خۆیان، ئەو قوتابیانەی کە بەهۆی دۆخی ئێستایان ئامادەسازنین بۆ تاقیکردنەوە؛ دەسەڵاتی تەواو دەدەین بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک لە کاتێکی دیکەی گونجاو تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجام بدەن و نابێت هیچ قوتابییەکیش مافی بفەوتێت بەهۆی بەجێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانەوە.
ئالان حهمه سهعید ئاماژهی بهوهش كرد، ئەمڕۆ پێنجشهممه (5ی ئایار/ مایۆی 2022) سەبارەت بەو قوتابیانەی کە ئێستا لەگەڵ خانەوادەکانیان روویان لە پارێزگای دهۆک کردووە و سەر بە قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵن، لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوه، داوای لێکردووه هەموو رێکارێکی گونجاو بگرنەبەر بۆ ئەوەی مافی ئەو قوتابیانە پارێزراو بێت.
گوتیشی: وەزیری پەروەردەی عێراق بەڵێنی دا، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی نەینەوا رادەسپێرن، هاوشێوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن و تیمێکی کارکردن دروست بکەن بۆ ئەو بابەتە و دڵنیایی دا، کە هەموو رێکارێکی گونجاو دەگرنەبەر بۆ ئەوەی مافی ئەو قوتابیانە نەفەوتێت