گەشتیارێک لە دەریاچەی دوکان خنکا
گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوکان منداڵەکەی لەناو ئاو رزگار کرد و خۆی خنکا.
کەمێک پێش ئێستا ژنێکی بەرەگەز عەرەبی دانیشتونی شاری کوت، کە بۆ گەشت لەگەڵ خێزانەکەی هاتبووە دوکان، کەوتووەتە ناو ئاوی دەرچەی دوکان و خنکا”.
ئاماژەی بەوەشدا: “دوای رووداوەکە تەرمەکەی لەلایەن کارمەندێکی پۆلیسی دوکانەوە دەرهێنێراوەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی دوکان، کاری یاسای بۆ ئەنجام دەدرێت و رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی دەکرێت”.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند: “ئەو گەشتیارەی خنکاوە بەرەگەز عەرەبە، منداڵەکەی کەوتە ناو دەریاچەی دوکانەوە و ئەویش لە تاو لەدەستدانی منداڵەکەی خۆی هەڵداوەتە ناو ئاوەکە بۆ رزگارکردنی، منداڵەکەی رزگارکردووە، بەڵام خۆی خنکا”.
گوتیشی: “ژنەکە ناوی (فاتمە جاسم)ەو تەمەنی 40 ساڵە، تەرمەکەی دەبرێتە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمساڵ ئەمە یەکەم حاڵەتی خنکانی گەشتیارانە لە دەریاچەی دوکان.