ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وا بۆ چەندین جارە لە شوێنێکی دیاری سنووری شارۆچکەی حەمدانیە، کە دەکەوێتە نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای 30ی حەشدی شەبەک، لە لایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکان هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەو شوێنانە لەژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵین و دوور نین لە بارەگا جێگیرەکانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی.
داوا لە سەرۆکوەزیران و حکوومەتی فیدراڵی دەکەین ئەو ناوچەیە کە بووەتە پەناگە و شوێنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەو تیرۆریست و چەتانە پاک بکەنەوە و ئارامی و سەقامگیری دەستەبەر بکەن.
بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپە تیروریستییانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە.
لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی هەماهەنگی دەکەین بو رووبەڕووبوونەوەیان و کوتاییهێنان بەم کردارە تێکدەرانە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
1/5/2022

ھەواڵی زیاتر