چەند مووشەکێک لە قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا، شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.

لای خۆیەوە کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری قەزای خەبات بیستراوە و بەپێی زانیارییەکان چەند مووشەکێکی کاتیۆشان و لە شوێنی نادیارەوە هاویشتراون”.

ھەواڵی زیاتر