مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكاران كرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.
ده‌قی په‌یامی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران:
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.
پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی كرێكاران.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان