هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

به‌ بڕی ١١٦ ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ چوارقوڕنه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

چواس خالید – هەولێر

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕی ١١٦ ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ چوارقوڕنه‌ جێبه‌جێ ده‌كات و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژدا ته‌واو بكرێت.

ساڵانێكه‌ به‌هۆی گه‌وره‌بوون و فراوانبوون و زیادبوونی ژماره‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با، له‌ سنووری گونده‌كانی كانی مارانه‌وه‌ تا قه‌ره‌نیاغا، گرفتی بارزۆریی فیده‌ره‌كانی كاره‌با هه‌یه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، بڕیاری چاره‌سه‌ركردنیڕیشه‌یی ده‌دات.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با به‌ بڕی ١١٦ ملیۆن دیناری عێراقی له‌ چوارقوڕنه‌ جێبه‌جێ ده‌كات، كه‌ ڕاكێشانی فیده‌رێكی نوێ له‌ وێستگه‌ی چوارقوڕنه‌وه‌ بۆ سنووری گونده‌كانی (كانی ماران، گردجان، قه‌مته‌ران و قه‌ره‌نیاغا)، له‌خۆ ده‌گرێت.
بڕیاره‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژدا جێببه‌جێ بكرێت و به‌ ته‌واوبوونیشی گرفتی بارزۆری كاره‌بای ئه‌و ناوچه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و پچڕان و بڕانی كاره‌با ناهێڵێت.
حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستانبه‌ فراوانكردنی تۆڕه‌كان و ڕۆنانی ده‌یان وێستگه‌ی كاره‌بایی و دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی كاره‌بای كوردستان، ڕشتانه‌ كار ده‌كاتە كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بگه‌یه‌نێته‌ ٢٤ كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێوه‌ری زیره‌ك كه‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه‌ له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كاره‌با، هه‌ر له‌ كۆنتڕۆڵكردنی خواست و ڕێگری كردن له‌ دزینی كاره‌با و بنبڕكردنی سه‌رپێچی و گلدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌ به‌فیڕۆ ده‌چێت، به‌ پێداگری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌موو هه‌وڵێك خراوه‌ته‌ گه‌ڕ، ئه‌م ساڵ پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با ببه‌سترێت، كه‌ له‌ جیهاندا پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها به‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌رخان كراوه‌ وهه‌موو پێویستییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی دابین كردووه، كه‌ ئێستا كۆی پێوه‌ری پێویست و پێداویستییه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك، له‌ كۆگاكانی وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌نه‌ و ڕشتانه‌ كاری تێدا ده‌كرێت.
به‌پێی داتاكانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ئێستا زیادتر له‌ ٩١٠ هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له‌ كۆی ملیۆنێك و ٤٨٠ هه‌زار هاوبه‌ش، به‌ستراوه‌ و كۆتای ساڵیش بۆ هه‌موو هاوبه‌شان ده‌به‌سترێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ فیڕۆچوون و دزیی كاره‌با بنبڕ ده‌كات و كاره‌بای نیشتمانییش به‌رده‌وام ده‌كات.
له‌ په‌ره‌پێدان و ڕۆنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی كاره‌بای كوردستان، به‌پێی ئاماری فه‌مانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی و تێچووه‌كانی كه‌رتی كاره‌با له‌ گازوایله‌وه‌ بۆ غازی سروشتی، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵیڕابردوودا، نۆ پڕۆژه‌ی سێكته‌ری گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با، له‌ هه‌ولێر و دهۆك و گه‌رمیانڕۆنراون، زیادتر له‌ ٢٢ وێستگه‌ی ١٣٢ و١٣٣ كه‌یڤی بونیادنراون و چه‌ندان وێستگه‌ی دیكه‌ له‌ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فراوان و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌.
به‌ر له‌ ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ ی هه‌رێمی كوردستان له‌ دژیڕژێمی به‌عس، ئه‌وكاته‌ی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ و فێنككه‌ره‌وه‌ هێنده‌ به‌ربڵاو نه‌بوون و هاوبه‌شانی كاره‌با هێنده‌ زۆر نه‌بوون، كاره‌بای هه‌موو كوردستان له‌ دوو به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌ نزیكه‌یی ٣٥٠ مێگاواته‌وه‌ دابین ده‌كرا، كه‌چی ئێستا ئه‌و بڕه‌ نه‌ك هه‌ر ١٠%ی خواستی هاووڵاتیان پڕناكاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ چه‌ندان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باشه‌وه‌ ناتوانن خواستی خه‌ڵكی كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا نزیك به‌ حه‌وت هه‌زار مێگاواته‌.