كه‌م نین ئه‌وانه‌ی كه هه‌تا ماون كورد شانازییان پێوه ده‌كات، چ جای ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زێدی خۆیان به هۆی ناسنامه‌ی كوردبوونه‌وه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان بوونە؛ كه‌چی له جه‌رگه‌ی نائومێدی كۆڵیان نه‌داوه و بگره ئافراندنیان له پسپۆڕایەتییه‌كەی خۆیاندا كردووه. یه‌كێك له‌و ناوه دره‌وشاوانه، مامۆستا نزار مووسای خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه، له‌دایكبووی ١٩٨٤ شارۆچكه‌ی دێركه و مامۆستای وانه‌بێژ و قوتابي كشتوكاڵ.
ناوه‌ندێكی لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌مریكی به هاوكاری زانكۆی ڤیه‌ننا مامۆستا نزار مووسای بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وه‌ك باشترین مامۆستا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و جیهان له شاری ڤیه‌ننا هه‌ڵبژارد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه مامۆستا نزار مووسا له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئۆكراینی وه‌ك باشترین مامۆستای وانه‌بێژی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر ئاستی ئەو‌رووپا دیاری كراون؛ ئه‌م دوو مامۆستایه له‌ژێر چاودێری ڕێكخراوه‌ی (پێده‌گۆ) له نێوان سه‌دان مامۆستای وانه‌بێژ به زمانی ئەڵمانی، وه‌ك باشترین مامۆستا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا دیاری كراون.
نزار مووسا ساڵی ٢٠١٤ كۆچی کردووە بۆ وڵاتی نەمسا؛ ناوبراو قوتابي و ئه‌ندازیاری كشتوكاڵه و مامۆستای بایۆلۆجییه و خوێندن و بڕوانامه‌ی (پێده‌گۆگ)ی له زانكۆی ڤیه‌ننای ته‌واو كردووه و هه‌روه‌ها خۆێندنی باڵای ماسته‌ری له زانكۆی (بۆكۆ) له ڤیه‌ننا ته‌واو كردووه و ماوه‌ی سێ ساڵیشه به زمانی ئەڵمانی وانه فێری منداڵان ده‌كات .
ناڤه‌ندا كوردی له ڤیه‌ننا، ڕاپۆرتی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكی وێنه‌ی مامۆستا نزار مووسا و كار و چالاكی ناوبراویان له بن ئاڵای پیرۆزی كوردستان له ڤیه‌ننا به ڕاپۆرت بڵاو كرده‌وه و رێزیان نا له ماندووبوونی ناوبراو و، ده‌سكه‌وته‌كانیان وه‌ك كوردێكی ئه‌كتیڤ به‌رز نه‌رخاند. جێگای ئاماژه‌یه مامۆستا نزار مووسا له وڵاتی نەمسا خۆبه‌خشانه وانه به زمانی كوردی و ئەڵمانی فێری منداڵان و به‌ساڵاچووان ده‌كات. ناوبراو به دڵسۆزی و به هه‌ست و به كرده‌وه خزمه‌ت به دۆزی كورد و نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌كات و به ئه‌رك و شانازیی ده‌زانێت له‌م ڕێگه پیرۆزه‌دا هه‌نگاوی زیاتر بنێت بۆ خزمه‌تكردن به تاكی كورد.