فازڵ میرانی بۆ وای ووت… گۆڕان ھەر گۆڕانە

فارس نەورۆڵی

هەر قسەیەک کە دەکرێت بەتایبەتی قسەی سیاسییەکی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو ئەگەر ڕاڤەی بکەی ماناومەبەستی جیاجیا دەخاتە ڕوو دەکرێ لای قسەکەر مانایەکی هەبێ لای خوێنەر و بیسەر مانای جیاجیای هەبێ بەتایبەتی لای کەسانێک کەلۆژیکی خوێندنەوەو تێگەشتنیان لەزمانی سیاسەت لاوازبێت ئەوکات یان نازانن لەپشتی
قسە تێبگە یان بەساختە بەرەنجام وەردەگرن.
لەسەردانی شاندی پارتی بۆ لای حیزبەکان بەمەستی تێپەڕاندنی دۆخی بانگەشەو وەرگرتنی قسە و باسەکانی سەردەمی بانگەشەلەلایەن پارتی یەوە بەگیانی وەرزشی وەر گیراوە ئەگەر قسەی زبر و نالایقیش کرابێ ، لەهەمان کاتدا بۆ خۆ ئامادەکردنی کورد بۆ چۆنیەتی کار و کردار لەبەغدا لەسەردانەکەی شاندی پارتی بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێز فازل میرانی لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنوسێکدا گووتی (گۆڕان هەر گۆڕانە)،ئەم ووتەیەی میرانی لەمیدیاکان بەتایبەتی تۆڕەکۆمەڵایەتیوکان لێکدانەوەی جیاجیای بۆ کرا بەڵام کەمترین قسە یاخود سەرنج لەسەر قسەکانی میرانی لە مانا و ناوەڕۆکی گوتەکەی میرانی نەکرا بو یاخود لەمەبەستەکەی نەگەشتبون بەخوێندنەوەی بەندە بەڕێز میرانی قسەی پارتی کرد مەبەستی بوو لەلایەک دڵنەوایی بزوتنەوەی گۆڕان بکات و لەلایەکی دیکەوە بەخەڵک ولایەنەکانیاش بڵێ پارتی بەچاوی دژبەری سەیری لایەنەکان ناکات بەڵک ووەک ڕکابەر مامەڵەیان دەکات هەروە ها هاوبەشەکانی چۆن لەکاتی سەرکەوتندا مامەڵەیان لەتەکدا دەکات لەکەوتنیشدا دەستیان دەگرین، ئەمە ئەخلاقی سیاسییە لەهەمان کاتدا بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتدا ن لەتەک پارتی دا هاوبەشە و لەسەرۆکایەتی هەرێمدا پۆستی جێگری سەرۆکیان هەیە واتە ڕێککەوتنمان لەتەک گۆڕان هەیە تا ئەو کاتەی گۆڕان پابەند بێت بەڕێککەوتنەوە گۆڕان هەر گۆڕانە جگەلەوەی جۆری گەمەکە وادەخوازێ کورد بێ ئەوەی کام حیزب کورسی هەیەو کام نییەتی پاڵپشتی داواکانی کوردبێت لەبەغدا واتە جۆری ڕکابەری ناوکوردستان جیاوازە لەدەرەوەی کوردستان ولەوململانێی دەرەوەی کوردستان جگە لەحیزبەکان کۆی چین وتوێژەکان دەبێت پاڵپشتی داواکارییەکانی کوردستان بکات چونکەچارەنوسی هاوبەشە ئەمە واقیعی حاڵە ، میرانی ئەوەی گوت کەواتە تەفسیر و لێکدانەوە جیا
جیاکان لۆژیکی نین چونکە میرانی دەزانێ بۆچی گۆڕان هەرگۆڕانە.

ھەواڵی زیاتر