فازڵ میرانی؛ سەرۆکی هەرێم بانگهێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکات ئەوانەی لە حکوومەت و پەرلەمانیش نین

پێویستە کەسێکی شیاو بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق دابنرێت لە دوای سەردانکردن شاندی پارتی بۆلای حزبی شیوعی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند؛ نبێت ھەڵەکانی رابردوو بکرێتەوە و پێویستە ئەمجارە بەرلەوەی بچنە بەغدا یەکدەنگ بن. گوتیشی؛ پۆستی سەرکۆمار مافی کوردە، چونکە نەتەوەی دوومە لە عێراق و پێویستە کەسێکی شیاو بۆ ئەو پۆستە ھەڵببژێردرێت. میرانی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند؛ گەر کورسیشیان نەبێت، ئەوا حیزبی شیوعی حیزبێکی کوردستانییە، وێڕای بۆچوونی جیاوازیش بەڵام خاڵی هاوبەشیان هەیە، هاوکات بڕوایان وایە گەر لێکتێگەیشتنی هاوبەش نەبێت، ئەوا کاری هاوبەشیش ناکرێت، بۆیە لەو پێناوەشدا بەشوێن هاوبەشەکانیاندا دەگەڕێن، کە زۆرن و پێکەوە کاری هاوبەش و شۆڕشیان کردووە و حوکمڕانیشیان پێکەوە کردووە، بۆیە ئەوەی بە لای پارتییەوە گرینگە بەرژەوەندی کوردستان و خەڵکەکەیەتی، هەر ئەوەش بە هاوبەشی گەورەی نێوان لایەنەکان دەزانێت. ئەوەشی خستەڕوو، سەردان و کۆبووەنەوەکانیان بۆ لای لایەنە کوردستانییەکان، لە پێناو بەرەوپێشچوونێکی باشتر و درووستکردنی یەک تیمی هەموو حیزبە کوردستانییەکانە، تا بە یەکەوە کار بکەن و مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن، وە سەرنج و تێبینییەکانی ئەو حیزبەشیان بە سینگێکی فراوانەوە وەرگرتووە. ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەرۆکی هەرێم، بانگهێشتی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە، چ ئەو حیزبانەی لە پەرلەمانن یا نا، یا لە حکوومەتن، یا نا، هەموان لە ژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەکرێنەوە.

?

1

ھەواڵی زیاتر