شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە.

گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند ‘لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی یانەی زاخۆ و نۆژەن کردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ تەرخان دەکرێت’.
هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتیشی ‘یانەی زاخۆ یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئێستای عێراق و ئێستا لە پلەی سێیەمی خولی نایابی عێراق دێت، بۆیە هەرچییەک لەتوانای ئێمەدا بێت هەوڵ دەدەین بۆ یانەکەی بکەین’.
یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و لە کۆی چوار یاریی سێ بردنەوە و یەکسانبوونێکی بەدەستهێناوە