گـــــۆڤاری ( هـــــەنگ ) ی منداڵان دەرچۆوە

(حەمە ئەحمەد جاف)

دوای ئەوەی لە ئەکاونتی فەیسبووکی (مامۆستا حەمە ساڵح فەرهادی) سەرنووسەری گۆڤاری هەنگ لە ڕۆژی ١٤ / ٢ / ٢٠٢٢ هەواڵی دەرچوونەوەی گۆڤاری ( هەنگ ) بڵاوکرایەوە، سوپاس بۆ خوا ژمارەی ١٧٥ لێدەرچوو

شایانی باسە، گۆڤاری ( هەنگ ) گۆڤارێکی منداڵانەیەو لە ساڵانی ( ١٩٩٣ ــ ٢٠١١ )، ( ١٧٤ ) ژمارەی لێ بڵاوکرایەوەو مەخابن لەگەڵ سەرجەم بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕاگیرا !
ئەم ژمارە تازەیەی گۆڤارەکە، کە ژمارە ( ١٧٥ )ە، ( ٣٢ ) لاپەڕەی فولسکابی ڕەنگاوڕەنگەو بە چەند بابەتی منداڵانە ڕازاوەتەوە
لەماوەیەکی نزیکدا گۆڤارەکە دەگاتە کتێبخانەکان و نرخیشی تەنیا (١٠٠٠ ) دینارە .
بەهیوای هاوکاریکردنی بەردەوامتان.
ئێمەش بەناوی ستافی دوالاپەڕەی ڕۆژنامەکەمانەوە، جوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزباییمان پێشکەش بە ستافی بەڕێزی ئەو گۆڤارە دەکەین و بە منداڵە چاوگەشەکانیشمان دەڵێین،دووبارە دەرچوونەوەی هەنگی زمانحاڵتان پیرۆز بێت.

ھەواڵی زیاتر