پارێزگای هه‌ولێر به نووسراوێك داوای له یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كردووه بڕیاری فرۆشتنی پلیتی یارییه‌كانی یانه‌كه‌یان له خولی نایابی عێراق هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كردبووه‌وه كه به‌هۆی خراپی باری دارایی یانه‌كه‌یان، بڕیاری فرۆشتنی پلیتی هه‌ردوو یاریی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا و زاخۆ له خولی نایابی عێراقیان دابوو.
له‌مباره‌یه‌وه پارێزگای هه‌ولێر به نووسراوێكی فه‌رمی كه واژووی ئومێد خۆشناو پارێزگاری له‌سه‌ره، داوای له یانه‌ی هه‌ولێر كردبوو ئه‌م بڕیاره هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هانده‌ران كۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێرن بۆ سه‌رخستن و به‌رده‌وامیدان، بڕیارمان دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سهرهوهتان.
داواشی له ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر كردبوو كه كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له هانده‌ران به خۆڕایی و بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك.
لای خۆشییه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر و لەسەر داوای دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بە تێکڕای دەنگ بڕیاریان دا هاتنەژوورەوەی هاندەران لە یاری نێوان هەولێر و زەوڕا بە خۆڕایی بێت.
جێی باسه یانه‌ی هه‌ولێر ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو له گه‌ڕی 27ی خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر مێوانداریی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌كات، یانه‌كه ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 32 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 12ی یانه‌كانی خوله‌كه دێت.