مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێر، بەشداری یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ.) كرد و سه‌ردانی مزگه‌وتی شێخی چۆلی شاری هه‌ولێری كرد، كه ساڵانه رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری لێ ساز ده‌كرێت.
دوای به‌شداریكردنیشی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌ری خۆیه‌وه خۆشحاڵی خۆی له به‌شداریكردنی رێوڕه‌سمی یادی مه‌لوود نیشاندا و نووسیویه‌تی: “ئەمڕۆ خۆشحاڵبووم لە مزگەوتی شێخی چۆلی شاری ھەولێر، بەشداریم لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) کرد”
ئەمڕۆ خۆشحاڵبووم لە مزگەوتی شێخی چۆلی شاری ھەولێر، بەشداریم لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) کرد.