دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ناڤاس هاوكاریی ئۆكراینییه‌كان ده‌كا

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ناڤاس هاوكاریی ئۆكراینییه‌كان ده‌كا
كیلۆر ناڤاس و هاوژینه‌كه‌ی، هاوكاریی ئۆكراینییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ ئێسته‌ له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕدان و هێرشیان له‌سه‌ره‌ و به‌شێكی زۆریان ئاواره‌ بوون.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 27/3/2022، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، كه كیلۆرناڤاس، گۆڵپارێزی كۆستاريكي یانه‌ی پاریس سان جێرمان، هاوكاریی په‌نابه‌رانی ئۆكراینیی كردووه‌ و ده‌یان ئاواره‌ی ئۆكراینی له‌خۆ گرتووه‌ و هاوكارییان ده‌كا. ماڵی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ له‌ شوێنی سه‌ره‌كیی یانه‌كه‌یه‌تی كه‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه‌، به‌ هاوكاریی خێزانه‌كه‌ی، شوێنێكی تایبه‌تی له‌ ماڵه‌كه‌یان بۆ ئاواره‌ ئۆكراینییه‌كان ته‌رخان كردووه‌ و هه‌موو پێویستییه‌كی مانه‌وه‌ و خه‌وتن و خواردن و پشوودانی بۆ دابین كردوون.
به‌شێكی یاریزانانی تۆپی پێ، به‌ گوته‌ و به‌شێكیان به‌ كرداریش خزمه‌تی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ ئۆكراینییه‌كانیان كردووه‌، كه‌ به‌شێكی زۆریان ئێسته‌ ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا بوون.

ڵایكێكی بنزیما؛ داهاتووی هالاند روون ده‌كاته‌وه‌
كه‌ریم بنزیما، گومانی له‌باره‌ی داهاتووی یاریزانی نه‌رویژی ئیرلینگ هالانده‌وه‌ دروست كرد، بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو.
ئیرلینگ هالاند، یاریزانی نه‌رویژی یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، وێنه‌یه‌كی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام داناوه‌، كه‌ریم بنزیماش ڵایك و ئیمۆجیی دڵی بۆی داناوه‌، وێنه‌كه‌ی هالاند، هی ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ خۆشی و ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ به‌بۆنه‌ی یه‌كێك له‌ گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویژه‌وه‌.
بۆندی هالاند له‌گه‌ڵ یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی تا 30ی یۆنیۆی 2024ـه‌، به‌ڵام خاڵێكی بۆنده‌كه‌ ڕێی پێ ده‌دا به‌رانبه‌ر مه‌رجسزای 75 ملیۆن یۆرۆ، له‌م ساڵدا ریزه‌كانی یانه‌كه‌ جێ بهێڵێ.
ئه‌و یاریزانه‌ نه‌رویژییه‌، جێی بایه‌خی هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ و پاریس سان جێرمان و مانچسته‌ر سیتییه‌.
پێشتر چه‌ندان مێدیا وایان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌چێته‌ به‌رشلۆنه‌ و ئاشكرایان كرد كه‌ چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ گه‌شتێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌ڵمانیا كردووه‌ بۆ دیدار له‌گه‌ڵ هالاند، هاوكات مێدیاكان ده‌ڵێن له‌م چه‌ند هه‌فته‌ كه‌مه‌دا، چاره‌نووسی هالاند یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.
دانانی ئه‌و ڵایكه‌ دڵه‌ی كه‌ریم بنزیما بۆ هالاند، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ ده‌دا كه‌ هالاند له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نزیكه‌.