سیروانی نوێ تا دێت زیاتر له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایابی كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه‌

لە یارییەکانی گەڕی بیست و پێنجەمی خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ لەگەڵ زاخۆ یەکسان بوو لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، سەیدسادق یەکەم سەرکەوتنی لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بەدەستهێناو پارێزگاری لەخانەی سێیەم کرد، چەمچەماڵ و نەورۆزیش دوو سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستهێنا، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ٧ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١گۆڵە، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی ڕابردوو کە ٦ گۆڵ تۆمار کرا بوون.
١-دوای تێپەڕبوونی ٢٥ گەڕ لەیارییەکاندا ٣٥ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١٧٥ یاری ئەنجامدراون، ٣٣٤ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەوی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩٠ گۆڵە.
٣- سیروانی نوێ زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٣١ گۆڵە و زۆرترین یاریشی بردۆتەوە کە ١٤ یارییە، کەمترین یاریشی دۆڕاندووە کە ٤ یاریە.
٤- هەندرێن و سیروانی نوێ کەمترین گۆڵیان لێ تۆمارکراوە کە ١٤ گۆڵە، یانەی برایەتی زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە١١ یارییە.
٥- زاخۆ و هەولێر زۆرترین یاریان دۆڕاندووە کە ١١ دۆڕانە، سەیدسادق زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٣٠ گۆڵە.
٦- سەیدسادق ئەم وەرزە ١١ یاری بردۆتەوە ١٠ یاریان لەیاریگەی خۆی بووە، لەیاریگەی خۆی ٣٢ خاڵی بەدەستهێناوە، لەدەرەوەی یاریگەی خۆیشی ٧خاڵی بەدەستهێناوە.
٧- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٨ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.

راهێنه‌ری یانه‌ی سۆران بووه‌ نۆیه‌مین قوربانی ئه‌م وه‌رزه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی سۆران له‌ دوایین له‌ نیو یاریگه‌ی خۆی به‌ یانه‌ی سه‌یدسادق دۆڕا، شه‌فیق جه‌به‌ل له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌ به‌مه‌ش بووه‌ نۆیه‌مین راهێنه‌ر كه‌ له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان دوورده‌خرێته‌وه‌، راهێنه‌ره‌ دوورخرانه‌وه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: شوان ئه‌نوه‌ر ـ هه‌ولێر، تاریق حه‌مید ـ زاخۆ، سه‌ردار مه‌جید له‌ شێروانه‌، یوونس سلێمان له‌ یانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌رسه‌لان جه‌لال له‌ یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، مسته‌فا بابه‌زاده‌ له‌ شه‌قڵاوه‌، هادی ئه‌حمه‌د له‌ یانه‌ی زاخۆ، تاریق حه‌مید له‌ یانه‌ی سۆران، شه‌فیق جه‌به‌ل له‌ یانه‌ی سۆران.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
٣- دیلمان ڕۆکان – یانەی نەورۆز ٨ گۆڵ
٤- عەبدوڵڵا سەربەست- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٥- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٦- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٦ گۆڵ
٧- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٨-هاوکار جەمال – یانەی سەیدسادق ٦ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی بیست و شەشەم
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو کاتژمێر ٣:٠٠ سەرجەم یارییەکانی گەڕی بیست و شەشەم بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن.
چوارشەممە: ٣٠/٣/٢٠٢٢
هەولێر – دەربەندیخان/ یاریگەی فڕانسۆ٢
شەقڵاوە – چەمچەماڵ/ یاریگەی شەقڵاوە
زاخۆ – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی زاخۆ
برایەتی – نەورۆز/ یاریگەی برایەتی
پێنجشەممە: ٣١/٣/٢٠٢٢
دهۆک – سیروانی نوێ/ یاریگەی دهۆک
هەندرێن – ئارارات/ یاریگەی هەندرێن
شێروانە – سۆران/ یاریگەی شێروانە
سەیدسادق چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی بیست و پێنجەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- سیروانی نوێ ٤٧ خاڵ لە `٢٣یاری
٢- هەندرێن ٤١ خاڵ لە ٢٣ یاری
٣- سەیدسادق ٣٩ خاڵ لە ٢٤یاری
٤- نەورۆز ٣٥ خاڵ لە ٢٤ یاری
٥- چەمچەماڵ ٣٣ خاڵ لە ٢٣ یاری
٦- پێشمەرگەی هەولێر ٣٢ خاڵ لە ٢٣ یاری
٧- دەربەندیخان ٣٢ خاڵ لە ٢٣ یاری
٨- دهۆک ٣٠ خاڵ لە ٢٣ یاری
٩- ئارارات ٣٠خاڵ لە ٢٣ یاری
١٠- شێروانە ٢٩خاڵ لە ٢٤ یاری
١١- برایەتی ٢٩ خاڵ لە ٢٤ یاری
١٢- سۆران ٢٧ خاڵ لە ٢٤ یاری
١٣- شەقڵاوە ٢٤ خاڵ لە ٢٣ یاری
١٤- هەولێر ٢٢ خاڵ لە ٢٣ یاری
١٥- زاخۆ ٢٠ خاڵ لە ٢٣ یاری

ھەواڵی زیاتر