یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

نێیمار؛ مێسی به‌ نزیكترین كه‌سی خۆی دانانێت

نێیمار دا سلیڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، مێسی له‌ دوا ده‌دا و دوو نزیكترین هاوڕێی له‌ تۆپی پێ ئاشكرا ده‌كا، هاوكات باسی ئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌كا.
دوێنێ شه‌ممه‌ 26/3/2022، نێیمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیلی، لێدوانێكی مێدیایی دا و ڕایگه‌یاند، كه‌ دڵته‌نگ و خه‌مباره‌ به‌ ده‌رچوونیان له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ی رووی دا، له‌بیری بكه‌ین.
نێیمار له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، ڕایگه‌یاند: ئێسته‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ خولی فه‌ره‌نسی ببه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ ئامانجی یه‌كه‌می منه‌ له‌م وه‌رزه‌، دواتر بیر له‌ جامی جیهانیی 2022 ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
له‌باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ له‌ دنیای تۆپی پێدا له‌ نێیماره‌وه‌ نزیكن، گوتی: دانی ئالڤێش زۆر یارمه‌تیی داوم له‌ به‌رشلۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، تیاگۆ سیلڤاش به‌های زۆره‌ و به‌ پاره‌ نانرخێنرێ.
یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌ قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ، له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دوور خرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ خولی فه‌ره‌نسیدا پێشه‌نگی گرتووه‌ و ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی هه‌یه‌.
پێشتر نێیمار چه‌ندان جار و له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا، باسیی په‌یوه‌ندیی نزیكی نێوان خۆی و لیۆنێل مێسیی كردبوو، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ بازنه‌ی نزیكیی له‌خۆیه‌وه‌، مێسی دوور ده‌خاته‌وه‌.