پارێزگاری هەولێر كە بە سەرۆكایەتی شاندێكی هەرێمی كوردستان لە پیشانگای نێودەوڵەتی میزۆپۆتامیا بەشدارە ، لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری گەشت وگوزاری كۆماری قوبڕسی توركیا فكری ئەتا ئۆغڵو كۆبووەوە .
ئهمڕۆ چوارشەممە 24/3/2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری گەشت وگوزاری كۆماری قوبڕسی توركیا فكری ئەتا ئۆغڵو كۆبووەوە، لە دیدارەكهدا پارێزگاری هەولێر سڵاو و ڕێزی خەڵك و حكوومهتی هەرێمی كوردستانی بە حكوومەت و گەلی كۆماری قوبڕسی توركیا گەیاند و هیوای خواست پەیوەندیی پتەو لەچەندین ئاستی جیاواز نێوان هەردوولا هەبێت.
جێگری سەرۆك وەزیرانی كۆماری قوبڕسی توركیا ئەوەی خستەڕوو كە وڵاتەكەی پەرۆشە بۆ هەبوونی باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
دیاری پارێزگای هەولێر و دەستەی گەشتوگوزار و ژووری بازرگانیی هەولێر پێشكەشی ئەتا ئۆغڵو كرا.