پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخی ئێستای عێراق، بەتایبەتی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بڕیارەکانی حکوومەتی فیدراڵییان دەربارەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
هەردوولا تيشكيان خسته سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشيان له بواره جياكاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختيان لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو كه تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو. له‌مباره‌يه‌وه جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان كرده‌وه
