رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوانی بەحرەین دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیمەن بن تەوفیق ئەلموئەییەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوانی شانشینی بەحرەین کرد.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوانی بەحرەین، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.