مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
پێکانێکی لەناکاوی لامین یامال لە گەشتەکەی بەرشەلۆنە بۆ ئازەربایجان دووری خستەوە
هانز فلیک بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە لامین یامال داوە بۆ یاریی داهاتووی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ و بەشداریی پێ ناکات، ئەمەش دوای پێشهاتە چاوەڕواننەکراوەکانی یارییەکەیان بەرانبەر ڤیاریال.
لە بەیاننامەیەکی پزیشکیی فەرمیدا، یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای کردووە، یامال تووشی ئازارێکی کەم بووە لە پاژنەی پێی ڕاستیدا. یانەکە دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ پێکهاتەکەیدا گەشت بۆ ئازەربایجان ناکات بۆ یارییەکەی چوارشەممەی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر سەباح.
یانەکە ڕوونی کردەوە کە دوورخستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەکە، ڕێوشوێنێکی خۆپارێزییە کە مەبەست لێی ڕێگریکردنە لە خراپتربوونی پێکانەکە و کاتێکی تەواو بۆ چاکبوونەوەی پێبدرێت. ڕەنگە بۆ یارییەکەی یەکشەممەی داهاتوو بەرانبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لە خولی ئیسپانیا ئامادە بێت، ئەمەش بە پێی باشتربوونی باری جەستەیی و ئازارەکەی.
ئەم پێشهاتانە دوای دەرکەوتنی یامال بەرانبەر ڤیا ڕیال دێت، کە لەو ماوەیەدا کێشەی پاژنەی پێی تووشی بوو. ئەمەش وای کرد ستافی پزیشکی هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکەی بکەن پێش ئەوەی بگەنە بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی لە گەشتەکەدا، بە لەبەرچاوگرتنی نزیکیی کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لە ڕکەبەرییەکانی چامپیۆنز لیگ.
هەرچەندە پێکانەکە بە قورس نازانرێت، بەڵام فلیک ئەوەی پێ باش بووە ئەو بڕیارە بدرێ بۆ ئەوەی هیچ مەترسییەک نەخاتە سەر ئەو ئەستێرە گەنجە و سەرکشێی پێوە نەکات. ستافی ڕاهێنەرایەتی پێیان وایە کە بەشدارینەکردنی یەک یاری باشترە لە مەترسیی پەرەسەندنی پێکان و ئازارەکەی بۆ کێشەیەکی بەرچاوتر کە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکان دووری بخاتەوە.
مۆرینیۆ هۆشداریی کۆتایی دا و ڕەنگە سێ گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات
خۆزێ مۆرینیۆ یانەی ڕیال مەدریدی خستە ئامادەباشییەکی زۆرەوە پێش یارییەکەی ئەمڕۆی لە چامپیۆنز لیگ بەرانبەر ئایندهۆڤنی هۆڵەندی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ. ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە هۆشداریی بە یاریزانەکانی داوە لە بەکەمسەیرکردنی ڕکابەرەکانیان – سەرەڕای جیاوازیی ناوبانگ و توانا و هێزی ئەستێرەکان – لە هەمان کاتدا خۆی ئامادە دەکات بۆ گۆڕینی پێکهاتەی سەرەکی خۆی بۆ ئیدارەدان و مامەڵەی دروست لە کاتی ماندووبوونی جەستەیی یاریزانانی و دڵنیابوون لەوەی پێکهاتەکەی ئامادەیە بۆ هەفتەیەکی پڕ لە یاری و ڕکەبەری.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی، مۆرینیۆ پەیامێکی ڕوونی پێشکەش بە یاریزانانی ریاڵ مەدرید کردووە و جەختی لەسەر پێویستیی بەجدیوەرگرتنی یانەی ئایندهۆڤن. هۆشداریشی دا کە بەهۆی پێگەی یانە هۆڵەندییەکەوە بەلاڕێدا نەچن بە بەراورد بە تیپەکانی وەک ئینتەرمیلان، ئارسناڵ، یان ڕۆما؛ لە ئێستادا یانەی پی ئێس ڤی پێشەنگی خولی ناوخۆیی وڵاتەکەی خۆیەتی و توانای تەواوی هەیە پلانەکانی ڕیاڵ مەدرید تێک بدات ئەگەر یانەی شایانە نەتوانێت لە خولەکەکانی سەرەتاوە بە سەرنجی تەواوی خواستراوەوە دەربکەوێ، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک ئەگەری ڕوودانی هەیە.
هۆشدارییەکەی مۆرینیۆ دوای ئاستێکی بێئومێدکەر دێت بەرانبەر یانەی سێلتاڤیگۆ، لەوی یارییەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نیوەی یەکەمدا کێشەی زۆری هەبوو و ڕێگەی بە ڕکەبەرەکەی دا مەترسیی بخاتە سەر گۆڵەکەی. یانەکە کەوتە زەحمەتیی زۆرەوە و پاش کەوت لە مسۆگەرکردنی سەرکەوتن
تا کۆتا خولەکەکانی یارییەکە.
ئەو یارییە چەند پرسێکی ئاشکرا کرد کە ڕاهێنەری پورتوگالی دەیەوێت خۆی لە دووبارەکردنەوەی هەڵە بە دوور بگرێت، بەتایبەتی بەو پێیەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەرفەتی زۆر بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان هەیە.
ریاڵ مەدرید دەیەوێ هەلی ئەوەی هەبێ کە خانەی یەکەم بەرنەدا بە تایبەت کە لەگەڵ پاریس سان جێرمان بە ١٢ خاڵی هەیە و لە خانەی یەکەم و ریاڵ مەدرید بە هەمان ژمارەی خاڵ لە خانەی دووەمە و دەیەوێ ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی ١٦ سەربکەوێت. بۆیە بردنەوە لە یانە هۆڵەندییەکە ئەو هەل و چانسەی زیاتر پێ دەدات.
هاوکات بە گرنگیدان بە مامەڵەکردن لە سەروەختی ماندوویی یاریزاناندا، مۆرینیۆ بەنیازە بەردەوام بێت لە سیاسەتی ئاڵوگۆڕکردن بە یاریزانان لە یارییەکاندا، بە تایبەت پشوودان بەو یاریریزانانەی فشاری زۆریان لەسەرە، پێشتر ئۆریلیان چۆامێنی و مارک کوکورێلا و فیدی ڤالڤێردی لە یارییەکەی بەرانبەر سێلتاڤیگۆدا لەسەر کورسیی یەدەگ دانابوو، چاوەڕوان دەکرێت لە یارییەکانی دیکەش بە هەمان شێوە هەر جارە و پشووبە چەند یاریزانێک بدات.
مۆرینهۆ ئەو گۆڕانکارییانەش دەکات، بێ ئەوەی سازش لەسەر کێبەرکێکانی خولەکان بکات، بەڵکوو ئامانجی ئەو ئاڵوگۆرە، برەودان و بەردەوامییە بە ئاستی تیپەکەی.
چاوەڕوان دەکرێ ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ پێکهاتەی سەرەکی بگەڕێتەوە، شانبەشانی ڤاڵڤێردی و چۆامینی- دووەمیان بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی بەرانبەر سێلتاڤیگۆ بەشداریی نەکردووە. هاوکات ئەگەری ئەوە هەیە یاریزانانی وەک ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و یان دیۆماندێ و دین هویسن و ئیبراهیما کۆناتێ و ئێدواردۆ کاماڤینگا و بێرناردۆ سیلڤا پشوو بدەن، چونکە ستافی ڕاهێنەرایەتی هەوڵ دەدەن کاتەکانی یاریکردن بە شێوەیەکی هاوسەنگ دابەش بکەن. جگە لەوەش، ڕائول ئاسێنسیۆ دوای نەشتەرگەرییەکەی بەهۆی شکانی لە ئێسکی قاچیدا، تا ئێستا لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، فێرلاند مێندیش ناوی بۆ پێکهاتەی ئەورووپیی تیپەکە تۆمار نەکراوە.
ئەم شێوازە کارەکەی مۆرینهۆ، دەتوانێت دەرگە بۆ یاریزانانی دیکە بکاتەوە کە بەشداریی یارییەکانی یانەکەی بکەن، دیارترینیان ئەندریک فیلیپی، ئیبرایم دیاز، تیاگۆ پیتارچ و کارلۆس ئیسپێ، بەتایبەتی ئەگەر ڕیاڵ مەدرید بتوانێت کۆنتڕۆڵی یارییەکە دابنێت و ئەنجامەکە لە سەرەتای یارییەکەدا مسۆگەر بکات.
