سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی “جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆز دەكەم بەتایبەت گەلی كورد.”
هەروەها نووسیویەتی “با ئەم بۆنە ئازیزە بكەینە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو.”