ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
له دیداره‌که‌دا که د. فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌ی بوو، پەیوەندییەکانی هه‌ولێر – به‌غدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوورکردەوە.
گرنگیی هاریکاریی نێوان ته‌واوی لایه‌نه عێراقییه‌کان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
