ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20 ی ئادار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز و داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز دەکات.
له 11ی ئهم مانگهوه، 12مین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر دەستیپێكرد تا ئێستا ژمارهیهك چالاكیی جۆراوجۆر لهو فێستیڤاڵهدا ئهنجامدراوه و ئهمڕۆ 20 ئادار، به داگیرساندنی ئاگری مهشخهڵی ئاگری نهورۆز كۆتایی دێت.
یەکەم چالاکی فێستیڤاڵهكهش بە دانانی بەردی بناغەی پەیکەری شەهید (خەجە باوە) دەستپێدەکات و هەموو رێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر و هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران کراوه”.
رۆژی 11/3/1991، خەڵکی هەولێر بە پشتیوانی مەفرەزەکانی پێشمەرگە دژی رژێمی بەعس راپەڕین و لە ماوەیەکی کەمدا شارەکەیان ئازاد کرد.
(خەجە باوە)، یەکێك بوو لە ژنە تێکۆشەرەکانی هەولێر و کوردستان، وەک سیمبولی قارەمانیی ژنانی کورد ناوی دەبرێت، لە راپەڕینی 1991ی گەلی کورد لە هەولێر شەهیدبوو.
بەگوتەی کەسە نزیکەکانی لە رۆژی راپەڕینی هەولێر، پێش ئەوەی پێشمەرگە بگاتە ناو هەولێر خەجە باوە لەناو شار هاتووەتە سەر شەقامەکان و خەڵکی بۆ راپەڕین هانداوە، جاشەکان لەسەر شەقامی 60 مەتری و لە نزیک ھۆڵی زەرد دەیانەوێت رێگای لێ بگرن، تەقەی لێ دەکەن و گولـلەیەک بەر دەستی دەکەوێت، بەڵام ئەو ناوەستێ و بە برینداری هێرش دەکاتە سەریان، خەڵکی دیکەش راپەڕیون، هاوکات ژمارەیەک لە جاشەکان بە قسەی خەجە باوە چەکەکانیان دادەنێن و دێنە بەرەی خەڵکی هەولێر. خەجە باوە لە پێشەوەی ئاپۆڕای خەڵک دەڕوات و بە گەڕەکەکانی هەولێردا دەسوڕێنەوە، کاتێک دەچنە سەر بینای پارێزگای هەولێر، پیاوانی بەعس دەزانن خەجە باوە کاریگەری زۆری بەسەر خەڵکەوە هەیە بە قەناس تەقەیان لێ کردووە و شەھیدیان کرد”.