رۆژنامەی ھەولێر

کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆیەکی سندووقی و لوولەیی کۆنکرێتی شیشدار لە گەڕەکی باغلومنارەی هەولێر بەردەوامە.

ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی ژێرخانی ئاوەڕۆ بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاوی باران و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و ڕێکخستنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆی گەڕەک و شەقامە سەرەکییەکان.

پێکهاتەی پڕۆژەکە بریتییە لە ئاوەڕۆیەکی سندووقی بە درێژیی (٥،٤٨٠م .د ) بە چاوە و قەبارەی جیاواز، لەگەڵ ئاوەڕۆیەکی لوولەیی بە درێژیی (٢٣،٥٠٠م.د) بە تیرەی جیاواز و جۆگەی کراوە بە درێژیی (٢،٥٠٠م).

ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی شاری هەولێر لە سێکتەری ئاوەڕۆ و پاراستنی ناوچەکانی دەوروبەری لە مەترسییەکانی لافاو لە وەرزی بارانباریندا.