رۆژنامەی ھەولێر

ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ھەرێمی کوردستان 41 تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران.

ئەمڕۆ شەممە 19/3/2022، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە ھەرێمی کوردستان 41 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، سێ کەسی دیکەش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، 98 کەسیش چاک بوونەتەوە.